خۆش هاتن بۆ بۆ بنکه‌ی ته‌ندروستی فریسكڤێدرش تۆريت وبنكەی تەندروستی منداڵان له بنکه‌ی چاودێری ته‌ندرووستی و بنکه‌ی چاودێری منداڵان، دکتۆری تایبه‌تمان له‌لایه له بواری پزیشکی گشتی و موته‌رجیم له‌لا ئاماده‌یه بۆ یارمه‌تی دان . ئێمه باوه‌ڕمان وایه که تۆ مافی ئه‌وه‌ت هه‌یه که هه‌رده‌م هه‌مان دکتۆر بتبینێ وه هه‌مان موته‌رجیمت هه‌بێت کاتی هه‌مووسه‌ردانێکت (به مانای که که‌سانێک ده‌یانناسیت وه ئه‌وانیش تۆ ده‌ناسن). وه له پێناوی به‌رده‌وام بوون و دڵنیایی درووستکردن بۆ هه‌موو قۆناغه‌کانی ژیان هه‌ستاوین به دامه‌زراندنی موته‌رجیمی باوه‌ڕپێکراو به زمانه‌کانی کوردی، عه‌ره‌بی وه سۆماڵی. من (ئالان دابان) موته‌رجیم به زمانی کوردی ئه‌م ڕۆژانه کار ده‌که‌م: سی شه‌ممان 08:00-30: 16. پینج شه‌ممان 08:00-00: 12. هه‌ینی 08:00-30: 16. له پیناوی پێشکه‌شکردنی باشترین خزمه‌ت به ئێوه، ده‌توانم که ئاماده بم بۆ یارمه‌تیدانتان ڕۆژانی دیتر ئه‌گه‌ر بۆتان نه‌کرێت بێن له‌و کاته‌نه‌ی سه‌ره‌وه که دیاریکراون. بنه‌ی ته‌ندرووستی کراوه‌یه له: ڕۆژانی ئاسایی: 08:00 هه‌تا 17:00 دانی مزی 100 کرۆنی سویدی له کاتی گشت سه‌ردانێکدا. (ئه‌گه‌رهاتوو بنکه‌یه‌کی دیتر هه‌ڵبژێریت 300 کرۆنی سویدی). چاودێری ته‌ندرووستی له دوای کاتی کارکردنی ئێمه جگه له‌م کاتانه پێویسته ڕووبکه‌یته بنکه‌ی ئێشکگری له ھیسینگن له‌م کاتانه‌ی خواره‌وه‌دا:( Hisingsakuten ( ڕۆژانی ئاسایی: 17:00 هه‌تا 22:00 شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه: 10:00 هه‌تا 16:00 Vårdcentralen Brämaregårdens lokaler på Virvelvindsgatan 8 A. ناوونیشان: ڕۆژانی پشووی گشتی وه گه‌ر بێت‌و شه‌و نه‌خۆش که‌وتیت له نێوان کاتژمێر 22:00 هه‌تا 08:00 ڕوو بکه‌نه Gamlestadstorget بنکه‌ی ئێشکگری Gamlestadsvägen 4 ناوونیشان: .